نیویۆرک
بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ (ئەحمەد ئەلجەربا) سەرۆکی ھاوپەیمانی ھێزە شۆڕشگێڕەکانی سوریا کۆبۆوەو داوای لێکرد بۆ کۆبوونەوەی دووەمی جنێڤ، دەبێ گشت لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە وەفدێک بەشداریی بکەن.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە شوێنی حەوانەوەی بان کی مۆن بەڕێوەچوو، سوپاسی ھەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی سوریای کرد بەڕەوانە کردنی وەفدی تایبەت بۆ بەشداریی کردن لەکۆبوونەوەی دووەمی جنێڤ. بان کی مۆن گوتی " دەبێ سەرجەم ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆببنەوەو پێکبێن لە سەر دروستکردنی وەفدێکی ھاوبەش بۆ بەشداریی لەو کۆبوونەوەیەدا".
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بان کی مۆن بە ئەلجەربای داوای کردووە ھەرچی زووترە لایەنەکان بکەونەخۆ بۆ گفتوگۆی جدی تا تاوانبارانی جەنگ لێ پێچینەوەیان لەگەڵ بکرێ.