تاران
جێگری یەكەمی سەركۆماری ئێران ئیسحاق جەهانگیری لە میانی پێشكەش كردنی گوتاری دەستپێكردنی 20مین پێشانگای نەوت، غازی سرووشتی، پاڵاوگە و پترۆكیمیادا پێشكەش كرد باسی لە دانوستانەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە كرد و گوتی: "ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوایی بە هۆی گوشاری ئیسرائیل و هەندێ لە وڵاتانی ناوچەكەدا زیادەڕۆیی لە داواكارییەكانیان نەكەن ئەوا دەتوانین بگەینە رێككەوتن".
جەهانگیری گوتی: "ئێران سورە لەسەر بەردەوامی دانوستانەكانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی لە چوارچێوەی هێڵە سورەكانی دەوڵەت و مافەكانی خەڵكی ئێران و ئەگەر وڵاتانی رۆژئاواییش بە هی گوشارەكانی ئیسرائیل و هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەكە زیادەڕۆیی لە داواكارییەكانیان نەكەن ئەوا ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی دەتوانن بگەنە رێككەوتن".
جەهانگیری گوتی: "ئەگەر رێككەوتن ئیمزا بكرێت و گەمارۆكانی سەر ئێران هەڵبوەشێنرێنەوە ئەوا لە بواری وەبەرهێنانی نەوت و دابین كردنی وزەی نەوت لەسەر ئاستی جیهانیدا دەبینە شاهیدی هاوكاری و هەماهەنگی زیاتر چونكە ئێران هەوڵ بۆ بەدەست هێنانەوەی پێگای خۆی لە بازاڕەكانی نەوت لەسەر ئاستی جیهاندایە".
وەزیری نەوتی ئێران بێژەن زەنگەنەش لە رێوەڕەسمی كردنەوەی پێشانگاكەدا ئامادە بوو و گوتی: "حكوومەتی روحانی دەتوانێت گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان هەڵبوەشێنێتەوە و بەو جۆرە لە كەرتی نەوتدا دەتوانین دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەی زۆر گەورە بكەین".
زەنگەنە گوتی: "هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكان بە مانای دەستبەرداربوونی ئێران لە وەربەرهێنانی ناوخۆیی نییە. بەڵکو بە پەرە پێدانی هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان بەردەوام دەبین لەسەر كاركردنی زیاتر و هەروەها بۆ بونیادنانی ئابووری خۆڕاگر بەو پەڕی هێزمانەوە كار دەكەین و لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكان دەتوانین لە كەرتی ترانسفەر و گواستنەوەی تەكنۆلۆژیكیشدا سوودمەند ببین".
لە پێشانگای ئەمساڵدا بە گشتی هەزار و 800 كۆمپانیا بەشدارن كە 600یان كۆمپانیای بیانین و لە 29 وڵاتی جیهان بەشدارن و چەندین كۆمپانیای توركیش لەو پێشانگایەدا ئامادەن و وڵاتانی وەكو فەڕەنسا، بەلجیكا، بەریتانیا، سینگاپور، كۆریای باشوور، ئوكراینا، ئیسپانیا، ڤیانا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، رووسیا، هیندستان، ئیمارات، سویسرا و قەزاقستان.
ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت.