پاریس
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا فرانسوا ئۆلاند، سوپاسی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی كرد بۆ به‌ڕیوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش.
لەو بارەیەوە، كۆشكی ئەلیزێ لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: "ئۆلاند پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجام دا و تیایدا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە پابەندبوونی توركیا بە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش".
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، هەردوو سەركردە ئاماژەیان بەرۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كرد لە رووی دەستەبەركردنی هاوكاری بۆ قۆناغی گوازراوەی سیاسی لە سووریادا.
پێشتریش ئۆلاند، لە دوای پەلامارە تیرۆریستیەكەی سروج پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجام دا بۆ گەیاندنی پرسەنامە، هاوكات پاڵپشتی وڵاتەكەشی بۆ توركیا دووپات كردبۆوە.