Haydar Karaalp,Ramal Abdullah Mahmood
15 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2018
به‌غدا – AA
له كاتێكدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و جێگرانی نوێی په‌رله‌مان كۆببۆوه، ژماره‌یه‌ك له فراكسیۆنه‌كان دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشت.
به‌هۆی ناكۆكی فراكسیۆنه‌كان له سه‌ر كاندیدان په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، پارتی دیموكراتی كوردستان و توركمانه‌كان دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشت.
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران هەر یەک لە محەمەد حەلبوسی و ئوسامە نوجێفی و تەڵاڵ زەوبعی و رەعد دەهلکی ئه‌حمه‌د جبوری له كێبڕكێدان کە لە کاندیدی لیست و هاوپەیمانییە سونییەکانن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له هاوپه‌یمانی سائیرون و جێگری دووه‌میشی له فراكسیۆنه كوردییه‌كان هه‌ڵبژێردێت.