واشینتۆن
کۆشکی سپی ئەمەریکا رایگەیاندراوێکی لەبارەی قەیرانی بودجەی وڵاتەکەی بڵاوەکردەوە وتێیدا ھاتووە: داخستنی دەزگا حکومیەکان کاریگەیەکی مەترسیداری لەسەر سەرنەکەوتنی پلانەکانی حکوومەتی ئەمەریکا دەبێت بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە سیاسەتی دەرەوە.
لەمبارەیەوە کۆمپانیای بەرگری (لۆکەد مارتین) رایگەیاند گەر قەیرانی بودجە چارەسەر نەکرێت، مۆلەتی بێ مووچە دەدەنە سێ ھەزار کارمەندێ خۆیان.
ووتەبێژی کۆشکی سپی (جەی کارنە) رایگەیاند کە بە ھۆی قەیرانی بودجە، بە ناچاری ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستانی حکومەت مۆڵەتی بێ مووچە وەردەگرن و ئەمەش وا دەکات پلانەکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران و تیرۆر و سوریا بکەوێتە مەترسیەوە و لە ھەمان کاتدا ھەندێک لە کاربەدەستان ناتوانن کار بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش باراک ئۆبامای سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاگادارکراوەتەوە.