ئیسلامئاباد
سەرۆکی پێشووی پاکستان پەروێز موشەرەف کە بە خیانەت کردن لە وڵات تۆمەتبار کراوە، ئەمڕۆ چوویە بەردەم دادوەر و تۆمەتەکانی بۆ خوێنرایەوە.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا، موشەڕەف بۆ خۆی ئامادە بوو، لە دەوروبەری تەلاری دادگا رێوشوێنێکی توندی ئەمنی گیرابووە بەر.
فاروق نەسیم، پارێزەری یاسایی موشەڕەف گوتی: "رەوشی تەندروستیی دایکی موشەڕەف کە لە شاری دوبەیە، زۆر خراپە، داواکارین قەدەغە لە بەردەم موشەڕەف بۆ چوونە دەرەوەی وڵات ھەڵبگیرێ تا بتوانێ چاوی بە دایکی بکەوێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.