Rewa Mahmut Hasan
01 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە ٣٩ هەمین رۆژیدا، زانیاریی لەبارەی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا دە ئامانجی داعشیان پێکاوەو ،هێزی پاڵپشتیش ٣٣ تۆپ و ٤٠ کاتیۆشا و ٢٠ تۆپی تانکیان ئاراستەی ئامانجەکانی داعش کردووە .
لە هێڵی عەزاز- راعی گرۆپێک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە عوەیشە،جوبان،تەل عەتیە،تەل عاشا و مەسکون رووبەڕووی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوونەوە و شەر و پێکدادانێکی چر بەڕێوەدەچێت.
لە عوەیشیە،جوبان،تەل عەتیە هاریکاری ئۆپۆزسیۆن کراوە کە کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکە بکات و کارەکان بۆ پوچەڵکردنەوەی مین و بۆمبەچێنراوەکانی ناوچەکە بەردەوامی هەیە.
لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە ، لەرێگەی بەکارهێنانی ٦ هەزارو ٦٢ تۆپ و کاتیۆشا و هەزار و ٢٧٠ تانکەوە، هەزار و ٥٧٨ ئامانج پێکراون.
هاوکات لەرێی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دوو ئامانجی دیاریکراوی داعش دیاری کران و چەکدارێکی داعش کوژرا و دوو ئۆتۆمبێلیشیان تێکشێکنران.