ھەولێر
سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالیکی، ئەمڕۆ رایگەیاند: لەسەر دواخستنی پەسەندکردنی بودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠١٤، لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر سەرۆکی پەرلەمان ئوسامە نوجێفی تۆمار کردووە.
مالیکی لە لێدوانی حەفتانەیدا کە تەلەڤزیۆنی رەسمیی عێراق راستەوخۆ پەخشیکرد راشکاوانە گوتی: بێ پەسەندکردنی بودجە، ئێمە هەر پارە خەرج دەکەین.
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەی گشتی، ناوی "پیلانگڕی هێنا" و سەرۆکی پەرلەمان و هاوپەیمانەکانی تۆمەتبار کرد بەو پیلانگڕییە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.