كەركووك – هەژار رەشید
جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان حوسێن یەزدان پەنا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە نزیك بەرزاییەكانی خەرابەڕووت هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پارتی ئازادی كوردستان بەڵام هێزەكانمان توانیان بەتوندی وەڵامیان بدەنەوە ئەو هێرشەیان لەو ناوچەیە تێك بشكێنن و بەناچاری پاشەكشێی بكەن هەرچەندە تیرۆریستان زۆرجار هێرشیان هێناوەتە سەرمان لەو ناوچەیە بەڵام هیچ كاتێك سەركەوتوو نەبوون".
گوتیشی: "هێزەكانمان هیچ زیانێكی گیانیان لەو شەڕەدا بەرنەكەتووە و لەگەڵ ئەوەی تیمی ئانادۆڵو خۆی ئامادەبووە بەچاوی خۆتان بینیتان چۆن وەڵامی داعش درایەوە لەم دەڤەرە".
جێگهى باسه فڕۆكهكانى هاوپهيمانان لهو سنوورە بوونيان ههبووه دواتر تيرۆريستان له نێو بنکەكانيان خۆيان حهشار دا بۆ ئهوهى نهكهونه بهر بۆردومانى فڕۆكهکانی جهنگی.
بەررزاییەكانی خەرابەڕووت دەكەوێتە میحوەری باشووری ڕۆژئاوای شاری كەركووكەوە بەدووری نزیكەی 40 كیلۆمەتر و بەردەوام تیرۆریستان هەوڵ دەدەن لەو ناوچەیەوە دزە بكەن بۆ سنوورەكانی پێشمەرگە بەڵام پیلانەكانیان سەركەوتوو نەبووە.