عەممان
هەشت پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئوردن داوا لە حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمریكا نەكات دژ بە داعش.
هاوپەیمانی پارتە نەتەوەپەرستەكان و چەپەكانی ئوردن نوسراوێكیان بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە: "پێویستە حكومەت بەرامبەر بە توندوتیژی پەنا بەرێتە ریگاچارەی سیاسی، كەلتوری، فكری و ئابووری بەم هۆیەوە پێویستە بە دیالۆگ و گفتوگۆ ئەنجام بدرێ."
لە روونكردنەوەكەدا ئەو پارتانە ئیدانەی هێرشی دەرەكیان كردووە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بانگەوازی سەربەخۆیی، دیموكراسی وئازادییان كردووە بۆ وەستان بەرامبەر بە چەوسانەوە، شەڕی مەزهەبی و گروپەكان.
هەروەها لە بەشێكی روونكردنەوەكە ئاماژە بە خەڵكی فەلەستین كراوە و نوسراوە: "دابەشبووبن تەنها لە سوودی ئیسرائیلی دوژمن دەبێت، پێویستە یەكگرتنێكی نەتەوەیی دروست بێ بۆ ئەوەی شان بە شانی یەكتر بەرامبەر بە داگیركەرەكان بوەستن."
هاوپەیمانی سیاسی ئوردن لە هەریەك لە پارتی سۆسیالیستی عەرەبی بەعس، پارتی پێشكەوتووی عەرەبی بەعس، پارتی دیموكراتی یەكگرتووی گەل، پارتی شیوعی، پارتی نەتەوەپەرستی دیموكراتی و گەل پێكدێت.