کۆپنھاگ
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌ی رێپێوان له‌لایه‌ن موسڵمانانی دانیمارهكهوه له دژی كرده‌وه‌كانی داعش كرا، بۆ ئەو مەبەستە رێپێوانێك لە شاری کۆپنھاگی پایته‌خت ساز کرا.
خۆپیشاندەران کە لە خەڵکی دانیمارک و نەوتە جیاوازەکانیشی تێدابوو، لە شەقامی نۆرێبرۆ لە کاتەکانی شەو لە ژێر بارانێکی بەلێزمە رێپێوانێكی بێدەنگیان رێكخست.
خۆپیشانده‌ران بە بەرزکردنەوەی دروشمی نەخێر بۆ داعش لە شەقامی نۆرێبرۆ تا پردی دۆرنینگ رێپێوانیان كرد.
لە کۆتایی رێپێوانەکەدا خۆپشانده‌ران ده‌قه‌یه‌كی رێزگرتن بۆ گیانی قوربانیانی ده‌ستی داعش وه‌ستان و دواتر بڵاوەیان بە چالاکییەکە کرد.
ئەو چاڵاكییە مەدەنییە لە لایەن راگەیاندنی دانیمارکەوە بایەخێکی زۆر پێدرا.