سلێمانی
سه‌عات 12ی دوێنێ شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێكرد.
بێجگه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت فه‌یسبووك، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی سلێمانی به‌خێرایی دروشم و پۆسته‌ره‌كانی خۆیان هه‌ڵواسی. ئه‌وان كێبه‌ركێیان بوو تا كامه‌یان زووتر دیوار‌و عاموودهكان پڕ بكه‌ن لهئاڵاو پۆسته‌ر.
شاری سلێمانی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه بۆ به‌شدارییكردن له‌ئاهه‌نگ و بۆنه‌كاندا، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 و 2010 هه‌ڵمه‌تێكی گه‌رموگوڕی به‌خۆیه‌وه بینی، لایه‌نگرانی حیزبه‌كان به‌په‌رۆشه‌وه ده‌چوونه سه‌رشه‌قامه‌كان و تا دره‌نگانێكی شه‌و درێژه‌یان به‌بانگه‌شه ده‌دا.
به‌هۆی قه‌ره‌باڵخی و كێبه‌ركێی توند، چه‌ندجار شه‌ڕو نائارامی له‌و شاره ده‌هاتنه ئاراوه. شاڕێی سالم به‌تایبه‌ت (سه‌هۆڵه‌كه) مه‌یدانێكی به‌رچاوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌یه.هه‌ر یه‌كه له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ململانێیه‌كی توند ده‌كه‌ن بۆ نیشاندانی نفوزی خۆیان له‌وشاره.
حیزبه‌كانی دیكه له‌شاری سلێمانی هه‌وڵده‌ده‌ن كه جه‌ماوه‌ری خۆیان له‌و شاره نیشان بده‌ن و به‌شداریی بكه‌ن لهگهرمكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه، به‌ڵام زۆرینه‌ی بانگه‌شه‌كاران لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه.