كاراكاس
سه‌رۆكی حكومه‌تی ڤه‌نزه‌وێلا (نیكۆلاس مادورۆ) له‌كاتی سه‌ردانی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی روسیا له(به‌نده‌ری لاگواریا)گوتی " هێرشی سه‌ربازیی بكرێته سه‌ر سوریا، شه‌ڕێكی ترسناكی به‌دواوه ده‌بێ پریشكی ئاگره‌كه‌ی وڵاتانی دنیا ده‌گرێته‌وه".
مادورۆ ره‌خنه‌ی گرت لهئهمریكاو له‌و باوه‌ڕه‌یه پاساوه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر سوریا ره‌وا نین، له‌وباره‌یه‌وه گوتی" ئه‌مریكا به‌پاساوی چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر عێراق له‌ساڵی 2003. دوای ده‌ساڵ و به‌و پاساوه به‌ته‌مایه په‌لاماری سوریا بدات، ئه‌مجاره شه‌ڕه‌كه مه‌ترسیدار ده‌بێ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌بێ".