ئۆرفە
بەهۆی چڕبوونی شەڕی نێوان رێكخراوی داعش و بەشێك لە گروپە كوردییەكان لە كۆبانێی سەر بە پارێزگای حەلەب، هەڵاتنی كوردانی رۆژئاوا كە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن بەرەو سنووری توركیا بەردەوامە.
ئەم پەنابەرانە لە ژێر چاودێری پۆلیسی ناوچەكە هاتنە خاكی توركیا و گواسترانەوە بۆ كەمپێك لە پاركی سولەیمان شاه لە شارۆچكەی سوروچ.