ھەولێر
بەھۆی تەقینەوەكەی دوێنی شارەدێی عەنكاوە، دوو كەس شەھید و ١٠ كەسی دیكەش بریندار بوون و برینی زۆربەی بریندارەكانیش سووك بوو.
تەرمی دوو شەھید لەنەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر رەوانەی توركیا كرانەوە.
قوربانییەكان هەریەك لە بڵند رەمەزان 34 ساڵ و سەعدەدین عومەر تەمەن 29 ساڵ بوون و لەشاری دیاربەكر نیشەجێن.
باوكی شەھید بڵند لە كاتی وەرگرتنەوەی تەرمی كوڕەكەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:"ئەم كارە تێرۆریستیانە لە دەرەوەی بیری مرۆڤایەتیە، ئێمە بە توندی ئیدانەی دەكەین ئەو كارە قێزەوەنە لەگەڵ ئاژەلیش ناكرێت و ھەروەھا باسی لە شوفینیەتی داعش كرد و گوتی: "شەڕی ئێستای كوردیش شەڕی ھەموو گەڵی موسڵمان و جیھانە شەری نەتەوەیی و ناموسە و تا ئێستا زۆر قوربانیمان داوە و بەردەوامیش دەبین".
رەمەزان عیزەت دەلێت: "من بۆ كوڕەكەم ناگریم من بۆ كوڕی ئەو پێشمەرگەیە دەگریم كە كوڕەكەی لە سەنگەری شەڕ لە تەنیشتی ئەو شەھید كرا".
لەلایەن خۆیەوە باوكی سەعدەدین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "من داوا لە ھەموو كورد دەكەم كە یەكگرتوو بن، ئیتر بەسە ئەو ھەموو نەھامەتی و شەڕی تێرۆریستان لە گەڵ كورد ، نەمان و فەوتان بۆ ھاوپەیمانانی داعش و شەڕی تێرۆر كە ئێستا بوونەتە ھۆی شەھید بوونی كوڕەكەم من سەر بەرزم بە شەھید بوونی رۆلەی خۆم لە خاكی كوردستان بەس با كورد یەكگرتوو بن".