پرسی بەخشینی ئەندامانی جه‌سته دوای مردن، بابه‌تێكی تازه و گرنگه له هه‌رێمی كوردستان. ئێستا ئەو دیاردەیە خەریکە پەرە دەسێنێ.
كه‌سانێ به خۆبه‌خشی به‌ڵێن نامه پڕده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوای مردنیان ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان ببه‌خشن به كه‌سانێ کە پێویستیان پێیانە.
له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌ن جه‌سته‌یان ببه‌خشن. هاووڵاتی ئاسایی، په‌رله‌مانتار و هونه‌رمه‌ندانی تێدایه کە له نه‌خۆشخانه به‌ڵێن نامه‌یان پڕكردۆته‌وه.
بەڵام هێشتا هیچ یاسایەک نییە چۆنێتی بەخشینەکە و سوودمەندانی دەست نیشان بکا، سەرباری ئەوەی هیچ ناوەندێکی تەندروستی نییە، جەستەی بەخشراوی تێدا هەڵبگیرێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.