دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێم دەڵێ رێوشوێن لەدژی ئەو کۆمپانیایانە دەگرینە بەر کە زیان بە ژینگەی کوردستان دەگەیەنن.
بەپێی بەدواداچوونێکی دەستەی ژینگە و ژمارەیەک رێکخراوی ژینگه پارێز بۆ خەمڵانی زیانەکانی کارکردنی کۆمپانیایەکی بیانیی نەوت لە سنووری شارۆچکەی شەقڵاوە، دەردەکەوتووه كه بەدرێژایی ١٢ کیلۆمەتر بۆ خۆش کردنی رێگەی ھاتوچۆ و بەدواداگەڕانی نەوت نزیکەی ٦ ھەزار داریان بڕیوەتەوە، ئەمە جگە لەزیان گەیاندن بە ١٢ تا ١٤ ھەزار داری دیکە.
پسپۆڕی خاک و ئاو و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی سەنتەری ژینگەی شەقڵاوە سیروان سەعید لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو دەڵێ ھەردوو کۆمپانیای ھێس و ماراسۆنی ئەمریکی لەسنوری دەڤەری خۆشناوەتی کاردەکەن کە شەقڵاوەش بەشێکە لێی.
سیروان وەک نوێنەری رێکخراوەکەی خۆی ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ ١٢ رێکخراوی دیكه خەمڵاندنیان بۆ زیانەکانی کارکردنی ئەو کۆمپانیا نەوتییانە کردووە کە لەو ناوچەیە بەپێی مۆڵەتی حکومەتی ھەرێم بەدوای نەوتدا دەگەڕێن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.