ھەولێر
رۆژی سێشەممە ١٢ی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەلفرێد سمیس پرۆتس، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەولێر کۆبوونەوە.
ماڵپەری حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکومەت و کونسوڵی ئەڵمانیا ھەلومەرجی سیاسی عێراق و قەیرانی سوریاو پرسی ئاوارەکان لە کوردستان، تاوتوێکردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی کابینەی نوێ و ھەروەھا پەیوەندیی نێوان وڵاتانی دراوسێ بە تایبەتی تورکیا لەبارەی وزە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی نێوان بارزانی و سمیس بووە.
لەبارەی پەیوەندیی نێوان ئەڵمانیاو ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پاڵپشتی لە سەرمایەگوزاریی و وەبەرھێنەرانی ئەڵمانیا دەکات و ھەموو ھاوکاریەکییان پێشکەش دەکا تا بێنە ھەرێم و سەرمایەگوزاریی بکەن.