سلێمانی
ئەمڕۆ بە بەشداری زۆرێك لە كەسایەتیی سیاسی و بازرگانی كوردستان تورکیا و جیهان، دووەم دیداری زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی (دیداری سلێمانی) لە ناو تەلاری زانكۆکە لە رۆژئاوای شاری سلێمانی دەستیپێكرد لەژێر ناوی "بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆکی فەخری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، لە گوتاری دەستپێکدا گوتی:" ئامادەبونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دراوسێ و جیهان، جێی ڕێز و پێزانینە، ئەم دیدارە لە كاتێكدایە كێشە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە و پێویستە لەڕێی گفتوگۆ و دیالۆگەوە ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن."
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای بەرهەم ساڵح، گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووانی کۆڕبەند کرد تێیدا گوتی:" ئەمڕۆ عێراق بەرەو داڕمان دەچێ و ناوچەیەكی بەرفراوان لە ناوەڕاستی ئەم وڵاتە، بەهۆی ڕەوشی ئاسایشەوە دەوڵەت بەرەو ئەوە دەبا دەسەڵاتی بەسەریدا نەمێنێ. نەبوونی ستراتیژییەتێكی كارا لەكاتی گەڕان بەدوای چارەسەری كێشەكاندا، زۆربەی خەڵكی توشی نیگەرانی كردووە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.