به‌پێی راپۆرتێكی په‌یمانگەی پزیشكی دادوه‌ری لە هه‌رێمی كوردستان، 215 گۆڕی به كۆمه‌ڵ کە قوربانیانی کوردیان تێدا شاراوەتەوە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هه‌یه.
ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئەنفالكراوان سەبارەت بە هێنانەوەی روفاتی ئەو قوربانیانە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تائێستا ژماره‌ی گۆڕی به كۆمه‌ڵ به دروستی نه‌زانراوه. ئه‌وه‌ی هه‌بووه به‌شێكیان هه‌ڵدراونه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌شێكی دیکە ماون کە هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه. به‌داخه‌وه تاوانی ئه‌نفال و كوردكوژیی ئه‌وه‌نده زۆرن، دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی خەڵکی کوردستانی زۆر ئەستەم کردووە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.