Hemin Hüseyin
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
ھەولێر - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەی تونێلی زاخۆ رایگەیاند "ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی ھەنگاوێکی دیکەی خزمەتگوزاری بنێین بۆ ئەو دەڤەرە بە تایبەتی بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و کردنەوەی ئەم تونێلە کە ھەرێم بە عێراق گرێدەدات پرۆژەیەکی ستراتیجی گەورەی خزمەتگوزارییە".
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان گوتی: "سوپاسی تایبەتی ئەو کۆمپانیایە دەکەم و سەرەڕای ھەبوونی کێشەی ئابووری و کێشەکانی ھەرێمی کوردستان تەنها بۆ ماوەیەکی کەم ئەم پرۆژەیە ھاتە را‌گرتن و دواتر دەستیان پێکردەوە".
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "ئەم پرۆژەیە لە کاتێکی سەختدا ھاتە دەستپێکردن و ھەرێم بوودجەی نەبوو و شەڕی تێرۆری دەکرد و ھاتنی ھەزارھا پەنابەر بۆ ھەرێم و ھەموو کێشە بوون و ئەمڕۆ تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە راستی ئێمە نیشان دەدەن".
نێچیرڤان بارزانی گوتی: "سەبارەت بە خەمخۆرییان لە جێبەجیکردنی پرۆژەکان لە ھەرێمی کوردستان سوپاسی بەرپرسانی تورکیا دەکەین".
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "تورکیا ھەمیشە پشتیوانی ھەرێمی کوردستان بووە و وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئێمە ئەنجامداوە و بەهۆی یاوەریکردنی سەرکۆماری تورکیا بۆ شاری نیویۆرک، نەیتوانی بەشداری ئەم مەراسیمە بکات".
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە کوتاییدا سوپاسی سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی لیماک ھۆڵدینگ کرد و گوتی: "لێرەوە سڵاومان دەنێرین بۆ سەرکۆماری تورکیا".
له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌دا كه بڕی تێچووی تێكڕا 141 ملیۆن دۆلاره سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سهركۆنسولی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی لیماك هۆڵدینگ، نیهات ئۆزده‌میر ئاماده‌بوون.
تونێله‌كه كه پێكهاتووه له دوو جووت سایت و دووانیان بۆ هاتن و دووانیان بۆ چوونه و تێكڕای درێژییه‌كه‌ی حەوت هەزارو 200 مه‌تره، كاركردن تیایدا 15ی نیسانی 2013 ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به هۆی مه‌ترسیه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كاركردن تیایدا بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا.
له میانی به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی لیماك هۆڵدینگ، نیهات ئۆزده‌میر رایگه‌یاند "له‌و كاته‌وه‌ی ته‌نده‌ری پرۆژه‌كه‌مان وه‌رگرت به‌ڵێنمان دابوو له 30 مانگدا ته‌واوی بكه‌ین، ئێمه وه‌ك كۆمپانیا ئامانجمان بوو له 24 مانگدا ته‌واوی بكه‌ین. دوای ته‌واوكردنی به‌شی هه‌ره زۆری كاره‌كان به‌داخه‌وه به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ناچاربووین ماوه‌یه‌ك كاره‌كانمان رابگرین، ئێستا زۆر خۆشحاڵین به‌وه‌ی كاره‌كانمان ته‌واوكردووە".
نیهات ئۆزده‌میر گوتیشی: "ئێمه كۆمپانیایهكین كه به ئه‌ركه‌كانی خۆمان هه‌ستاوین له كاتی خۆیدا و به‌و کوالیتییەی کە پێویستە. له‌وانه‌یه كۆمپانیایه‌كی دیكه بووایه كاره‌كه‌ی به نیوه‌چڵی به‌جێهێشت با. ئێمه ته‌نها له روانگه‌ی ماددییه‌وه نا به‌ڵكو له رووی متمانهپێكردنیشهوه گرنگی به كاره‌كه‌مان ده‌ده‌ین".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی لیماك هۆڵدینگ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له رێگای كردنه‌وه‌ی ئه‌و تونێڵه هاتوچۆ و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌چن و گوتی: "كردنه‌وه‌ی ئه‌م تونێڵه بۆ توركیاش زۆر گرنگه. هاتوچۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئاسانتر ده‌بێت، به‌راورد به رێگای پێشووتر رێگا ٢٠-٢٥ خولهك كه‌متر ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها رووداوه‌كانی هاتوچۆش كه‌متر ده‌بنه‌وه".
نیهات ئۆده‌میر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه له رێگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه هه‌لی كاریان بۆ نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س ره‌خساند كه ٣٠٠یان له توركیا و ٢٠٠ی دیكه‌یشیان له عێراق بوون و گوتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له قۆناغی داهاتوو په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی هه‌ردوو وڵات وه‌ك جاران بگه‌ڕێنه‌وه ئاستی پێشوو و به‌ره‌وپێشتریش بچن".