مه‌سعود بارزانی: "ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێكرابا په‌نامان بۆ ریفراندۆم نه‌ده‌برد"
- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ساڵیادی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی له یاریگای فڕه‌نسوا هه‌ریری له شاری هه‌ولێر و له‌به‌رده‌م ده‌یان هه‌زار له لایه‌نگران و هه‌وادارانی حزبه‌كه‌ی وتارێكی پێشکەشکرد.
Arbil
هەولێر - AA
مه‌سعود بارزانی له‌و وتاره‌کەیدا كه لایه‌نگرانی به ئاڵای زه‌ردی حزبه‌كه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و وێنه و دروشمی ده‌یان كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ ئاماده‌بووان رایگه‌یاند "له‌م رۆژه‌دا پیرۆزه‌دا كه ساڵی پار بڕیارتان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆتان دا و مێژووتان تۆماركرد، پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه‌تان لێ ده‌كه‌م و سوپاسی خۆڕاگرییتان ده‌كه‌م، ئه‌و په‌نجانه‌تان ماچ ده‌كه‌م كه ئه‌و رۆژه‌تان مۆركرد".
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی گوتیشی: "مافێكی یاسایی و سروشتی هه‌ر گه‌لێكه كه بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، ئێوه‌ش ساڵی پار له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ بڕیارتان له چاره‌نووسی خۆتان دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه خراپ ته‌فسیر كرا، ده‌بوایە پرسیار له ئێوه‌بكرێت كه بۆچی ئه‌و بڕیاره‌تان دا و ده‌ردی ئێوه چییه، تاوان نه‌بوو خه‌ڵكێك بڵێت من ده‌مه‌وێت ئاوا بژیم، ده‌بوایە په‌نا ببه‌ن بۆ دیالۆگ، به‌ڵام به‌داخه‌وه سوودی خراپ له‌و رۆژه بینرا".
مەسعود بارزانی له‌درێژه‌ی وتارەکەیدا گوتی: "ئێمه خیلافی ده‌ستوور هه‌نگاومان نه‌ناوه، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێكرابا په‌نامان نه‌ده‌برد بۆ ریفراندۆم، به‌ڵام هه‌موو ده‌رگایه‌كیان داخست و هیچ ئومێدێكیان نه‌هێشت كه شه‌ریك بین".
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت "له‌وه‌ش ده‌رچوو كه سزامان بده‌ن، له‌هه‌موو سنووره‌كان تێپه‌ڕین و ویستییان ئیراده‌ی ئێمه بشكێنن، كه‌رامه‌تی ئێمه بشكێنین و بۆیه بڕیارمان دا بمرین و نه‌هێڵێن كه‌رامه‌ت و ئیراده‌ی ئێمه بشكێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن