Muhammed Ali Kamal,Sarmand Hameed
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
سلێمانی - AA
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، فارس عیسا راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بڵاوكرده‌وه و یاساكه به دژایەتیکردنی حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان ناوده‌بات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، هاتووه: " تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کە لە بەرەبەیانی رێکەوتی ١٢ی تشرینی دووه‌م لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ فراکسیۆنە کوردستانیەکان تێپەرێنرا، جگە لەوەی دژایەتییکردنی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان بوو، بێڕێزیکردن بوو بۆ ئەو پرەنسیپەی کە عێراقی نوێی لەسەر بنیاتنرایەوە دوای رووخاندنیی رژێمی بەعس کە پرنسیپی پاراستنی هاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینە و سازانە و ئەمەش پێشهاتێکی زۆر ترسناکە لەسەر پێکەوە ژیان و سەقامگیری".
فارس عیسا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "راستە بە نەفەسێکی نالۆژیکی و دوور لە ئەقڵیەتی دەوڵەتداری و بێ حیکمەتی سیاسی بەبێ کورد یاساكه تێپەڕێنرا، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشی و شانازییە سەرجەم پەڕلەمانتارە کوردستانییەکان یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بوون و هەڵوێستیان موشەرەف بوو، و دەکرێت بۆ داهاتوو ئومێدی لەسەر بنیادبنرێت و سەرەنجام بە هەڵوێستێکی کوردستانییانە مافکەوتەکانی خەڵکی کوردستان زامن بکەین و دەستەوەستان نەبین بەرامبەر ئەو تەوژمەی لە دژی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانە".