سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئوسامە نوجێفی لە بەیاننامەیەكدا داوای لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی كرد ئاسانكاری ئاوارەكانی پارێزگەی ئەنبار بكا كە لەبەر شەڕ و پێكدادان و توندوتیژی بەرەو هەرێمی كوردستان هاتوون و هەروەها هاوكاری مرۆڤیان بەسەردا دابەش بكا.
لە بیاننامەكەدا كە لەلایە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەركراوە و كۆپیەكی دەست ئاژانسی ئەنادۆڵو كەوتووە؛ تیایدا هاتووە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانییەوە كردووە و تیایدا رەوشی ئەنبار و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكان و رەوشی ئاوارەكانی ئەو پارێزگایە گفتوگۆكراوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە دەزگا و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كردووە هاوكاری مرۆڤی بۆ خەڵكی پارێزگای ئەنبار بەتایبەت ئەوانەی لەبەر شەڕ و پێكدادان و توندوتیژی ناتوانن لە پارێزگە دەربچن؛ دابین بكەن.
ماوەی دوو هەفتەیە شەڕ و پێكدادان لەنێوان سوپای عێراق و چەكدارانی هۆزەكان و رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام داعش لە پارێزگەی ئەنبار بە تایبەت لە هەردوو شاری فەلوجە و رومادی بەردەوامە و تا ئێستا چەندین كەس لە لایەنە بەشەڕهاتووەكان و هەروەها خەڵكی مەدەنی لەو شەڕانەدا بوونەتە قوربانی.