هه‌ولێر
سێ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێ و تا ئێستا ئاسۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئۆباڵی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌فین مه‌لا قه‌ره له‌شاری هه‌ولێر هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌گێڕێته‌وه. ئەو بۆ ئانادۆڵو گوتی "پێمان خۆش بوو دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موو لایه‌نێك به‌پێی رێژه‌ی كورسی په‌رله‌مان به‌شداری له حكومه‌ت بكردایه، ئێستاش کە پێكهێنانی حكومه‌ت دوا كه‌وتوه، ئێمه هۆكار نین به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می گرتۆته ئه‌ستۆ."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتیشی "له قۆناغی ئێستا نابێ چیتر پاساو بهێنرێته‌وه، بۆیه پێویسته لایه‌نی براوه‌ی یه‌كه‌م كاره‌كان به‌باشی ئه‌نجام بدا، ئه‌گه‌ر دواش بكه‌وێ هه‌ڵوێستمان ده‌بێ."
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئارێز عه‌بدوڵا هۆكاری دواخستنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی بۆ لایه‌نی یه‌كه‌م گه‌ڕانده‌وه، كه پارتی دیموكراتی كوردستانه.
ئارێز بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "یه‌كێتی نیشتمانی به‌هیچ جۆرێ به‌شێك نیه له دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تر یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، با به‌بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێ‌بێنن."
ئەو بەرپرسەی یەکێتی هۆكاری دواكه‌وتنی كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت زیاتر بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه به‌پێی رێژه‌ی كورسی له هه‌رێمی كوردستان هیچ لایه‌نێك ناتوانێ به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنێ، هه‌روه‌ها له رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌زمونی حكومه‌تی بنكه‌فراوان نه‌بووه، بۆیه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه بۆ قۆناغی ئێستا سه‌خته، بێگومان له گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا به‌ش و به‌شكاری كاری كردۆته سه‌ر دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت.
پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت بێ، له‌و باره‌وه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی عه‌لی عه‌ونی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "ئێمه هۆكاری دواكه‌وتنی حكومه‌ت نین، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتر هێزێكی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌سه‌ڵات نه‌بووه، هه‌روه‌ها حكومه‌ت به شێوه‌ی په‌نجا به په‌نجا دابه‌ش كراون، به‌ڵام ئێستا به‌وجۆره نیه و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان پێویستی به كات هه‌یه."
عه‌ونی گوتی "ئێستا یه‌كێتی هێزی سێیه‌مه به‌ڵام تا ئێستا له زۆنی سه‌وز ئه‌و هێزه باڵاده‌سته، بۆیه پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌بێ به‌جۆرێك بێ لادان و وه‌لانانی لایه‌نێكی تێدا نه‌بێ."
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن، پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی یه‌كلای كردۆته‌وه. ماوه‌ته‌وه سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رلەمان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن ئه‌و میكانیزمه‌ی بۆ كابینه‌ی بنه‌كه فراوان دیاری كراوه، ئه‌و دوو پۆسته بۆ هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێ.
سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێر سه‌فین مه‌لا قه‌ره گوتی "به‌ڵێ ئێمه له دوو كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و پۆستانه‌مان یه‌كلای كردۆته‌وه و پێمان گوتون چیمان ده‌وێ."
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتی "ئێمه به‌دوو شێوه به‌شداری له حكومه‌ت ده‌كه‌ین، یه‌كه‌م، ژمارەی کورسیەکانی یەکێتی كه‌م نیه. دووەمیش ئەوەیە یەکێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژیی نێوانیانەوە پابه‌ندن.
هەروەها گوتی "یه‌كێتی داوای هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیشی كردوه، ئه‌نجامی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان یه‌كلای ده‌كاته‌وه، چ پۆستێكمان پێ ده‌درێ."
چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین ره‌خنه له حزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێ كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نایانه‌وێ سازش بۆ یه‌ك بكه‌ن.
كامه‌ران مه‌نتك بۆ ئانادۆڵو گوتی "له كوردستان هه‌ڵبژاردن هاوسه‌نگی هێزی گۆڕیوه، لایه‌نه‌كانیش واز له‌و كەلتوره باوه‌ی خۆیان ناهێنن و سازش بۆ قۆناغی ئێستا ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كا حزبه‌كان ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و پۆستیان به‌لاوه گرنگ بێ به‌رژه‌وه‌ندی گشتییان به‌لاوه گرنگ نیه."
له‌باره‌ی ئه‌نجامی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت مه‌نتك به‌دووری زانی لایه‌نه‌كان بائاسانی بگه‌نه ئه‌نجام و گوتی "حزبه‌كان ته‌نازول بۆ یه‌كتر ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌نازولیان بكردایه حكومه‌ت سێ مانگی پێنه‌ده‌چوو، ئه‌گه‌ر ئێستاش په‌له نه‌كه‌ن فشاری ده‌ره‌كی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان رۆڵی له‌كابینه‌ی نوێ ده‌بێ."
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 21ی مانگی ئه‌یلولی 2013 به‌رێوه‌چوو پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م 38 كورسی به‌ده‌ست هێنا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان براوه‌ی دووه‌م 24 كورسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستانیش 18 به‌پله‌ی سێیه‌م هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش چواره‌م و پێنجه‌می براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوون.