دیار بەكر
پارێزگاری دیاربەكر موستەفا جاھید قڕاچ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی دیاربەكری ئاژانسی ئانادۆڵو كرد و گوتی: "خاڵی ھەرە گرنگ بۆ ئێمە ئاسایش و ئاشتیی ناوچەكەیە."
قڕاچ جەختی لەوە كرد كە لە سەر خاڵە گرنگەكانی قۆناغی بۆ ھەمیشەیی بوونی قۆناغی ئاشتی وەستاون و گوتی: "شاری دیاربەكر گەڕایەوە رۆژانی جاران ئەو ھەورە ڕەشەی دیاربەكری داپۆشیبوو لاچوو. ئەمە شایستەی دیاربەكرە"
قڕاچ گوتی: "دیاربەكر شارێكە مێژووەكەی بۆ 12 ھەزار ساڵ دەگەڕێتەوە. لانكەیەك ژمارەیەكی زۆر لە شارستانییەكان بووە و مرۆڤایەتی سوودی لێ وەرگرتووە. دەبێ ھیوابڕاو نەبین و خەڵكی ھان بدەین بۆ ئەوەی جوانیەكانی دڵی خۆی دەڕببرن. تا خەڵكی ناوچەكە بەرھەڵستی ھەڵەكان نەكەن پرسەكە چارەسەر نابێ. نزیكەی ساڵێكە لە ناوچەكە شتی ناخۆش روو نادا. جەنازە، شەھید، ركابەری نەماوە. دوای 30-40 ساڵ یەكەم جارە خەڵك بە ئارامی دەژین. بە تیۆری ئارامی و ئاشتی ئەمەیە، پێشتر بە نووسراوی هەبوو، بەڵام تا ئەم قۆناغە لە ناوچەكە ھەستی پێ نەكرابوو. لەمەودوا خەڵكی ناوچەكە ھەرگیز رێگە نادەن ئەم دۆخە تێك بچێ.
قڕاچ ھەروەھا گوتی: "پێویستە خەڵكی ناوچەكە ئاگاداری شارەكەی خۆیان بن. دەبێ ھەوڵ بۆ گەشەپێدانی بدەن. شاری دیاربەكر لەبواری پەروەردە، تەندروستی، وەرزش و ئاسایش لە ئاستێكی زۆر باشدایە، ھەر بەرەو باشتر دەچێ."
قڕاچ سەرنجی بۆ دۆخی گشتیی جیھان راكێشا و گوتی: "جیھان وەكو دەریاچەیەكی خوێنە. توركیا ساڵانێکە لەو جوغرافیایەدا بە ئارامی و ئاسوودەیی ژیاوە. ئێمە دوژمنی ناوخۆیی و دەرەکیمان ھەن، بۆیە دەبێ زۆر ئاگادار بین."