لە بەیاننامەی پەنی کورددا وێڕای ئاماژە کردن بە تەقینەوەکانی رۆژی رابردووی میتینگی هەدەپە لە دیاربەکر، ئەو کارە بە توندی ئیدانە و پشتگیری خۆیان بۆ ھەدەپە دەربڕیوە.
پەنی کورد رایگەیاندووە کە "ئەم ھێرشە قێزەوەنە لە دژی ھەدەپە بووە بەڵام لە بنەڕەتدا لە دژی گەڵی کوردە" و رایگەیاندووە "لەگەڵ تێپەڕینی زەمەن گەڵی کورد نزیک و نزیکتر دەبێت لە ماف و ئازادییەکانی خۆی و هیچ کەس و هیچ دەوڵەتێک ناتوانن ئەم خواستە رابگرن".
پەنی کورد رایگەیاندووە کە تێکدانی سەقامگیری و نیشانە گرتنی خەڵکی سڤیل ئامانجی تەقینەوەکە بووە و بۆیەش داوای کردووە کە گەلی کورد یەکگرتووتر بن و لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا راوەستن.