بڕوکسەل
سکرێتری گشتی ناتۆ ( ئەندرەس فۆگ راسموسەن) رایگەیاند: بۆ چالاک بوونی قۆناغی چارەسەری سیاسی و دیپلۆماتیکی قەیرانی سوریا دەبێ بژاردەی سەربازی ھەر لە سەر مێز بێ و گوتی" بژاردەی سەربازی جیایە لە دانووستانی نەتەوەیەکگرتوەکان و ھەر لە سەر مێز دەبێ.
سکرێتری ناتۆ لەبارەی خستنی کۆپتەرێکی سوریا لە لایەن تورکیاوە گوتی" تورکیا ناتۆی ئاگادار کردوە و ناتۆ شکی لە زانیارییەکانی تورکیا سەبارەت بە بەزاندنی ئاسمانی خۆی لە لایەن کۆپتەرێکی سوریاوە نییە.