مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ژان ئیڤ لۆدریان کرد
- ئه‌مڕۆ لە پیرمام سەرۆکى پارتى ديموكراتى كوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان ئیڤ لۆدریان، کرد.
Arbil
هه‌ولێر- AA
ئه‌مڕۆ لە پیرمام سەرۆکى پارتى ديموكراتى كوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان ئیڤ لۆدریان، کرد.
بە پێی ھەواڵێکی ماڵپەری مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتى ديموكراتى كوردستان، دوای پێشوازییكردن لە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، كۆبوونه‌ته‌وه، و لەسەرەتای دیدارەکەدا ژان ئیڤ لۆدریان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئەوە جاری حەوتەمە سەردانی کوردستان دەکات، و سڵاو و رێزی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماکرۆنی گه‌یاندووه و جه‌ختی له پشتیوانیی فەڕەنسا بۆ گەلی کوردستان كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشھاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە، بەتایبەت مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و دۆخی باکووری سووریا، تاوتوێ کراون.
لای خۆیه‌وه مەسعود بارزانی سوپاسی رۆڵی فەڕەنسای لە پشتگیریی بەردەوامی دۆزی گه‌لی كورد كردووه، و جارێکی دیکە نیگەرانیی خۆی لەبارەی دۆخەکە و چارەنووسی کورد لە سووریا بۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا روونکردووەته‌وە و رایگه‌یاندووه: "ھەر چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە پێشنیاربکرێت و لە ھەر رێکەوتنێکدا پێویستە قوربانییەکانی کورد و چارەنووسی کورد لە سووریا لەبەرچاو بگیرێت".
بارزانی داواشیکردووه فەڕەنسا وەک دۆستێکی ھەمیشەیی گەلی کوردستان و بەشێکی گرنگ لە ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی تیرۆر، به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا و روودانی کارەسات، رۆڵی خۆی بگێڕێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، لە دیدارەکەدا بە وردیی باسی مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی گرووپی تیرۆریستیی ھاوشێوەی داعش کراوه و لۆدریان نیگەرانیی وڵاتەکەی لە ئەگەری سەرھەڵدانەوەی تیرۆر لە دۆخی شێواوی ناوچەکەدا دەربڕیوه و جەختی لەسەر بەردەوامیی ھاوپەیمانێتیی و ھاوکاریی فەڕەنسا و ھەرێمی کوردستان دژی تیرۆر، کردووه‌تەوە.
له به‌رامبه‌ردا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی، ئاشكرایكردووه کە بەداخەوە ئەو رەوشەی زەمینەی بۆ سەرھەڵدانی داعش و گرووپە ھاوشێوەکانی ڕەخساند ھێشتا ماوە و ئاڵۆزی دۆخەکە خزمەت بە سەرھەڵدانەوەی ئەوان دەکات.
تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه شەڕی تیرۆر نابێ تەنھا سەربازیی بێت و پێویستە لەڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسیی، ئابووریی و فیکرییەوە ریشەی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە وشکبکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن