دادگەی سزای مینیا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ٦٨٣ بەندکراو سه‌پاند كه به تۆمەتی ھێرشکردنه سەر بنکەی پۆلیس و ھاندان بۆ توندوتیژی ده‌ستگیركرابوون. لە نێوان ئەو کەسانەدا سەرۆکی ئەنجومەنی رابەری رێکخراوی ئیخوان موسڵمین محەمەد بەدیع ھەیە و دادگە دۆسیای ئه‌وانی بۆ موفتی میسر نارد.
دادگەی میسر هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد کە بڕیاری له‌سێدارەدان لە ٢١ مانگی شەش بۆ ئه‌و به‌ندكراوانه له دادگه ده‌خوێندرێته‌وه.
پێشتر ھەمان دادگە کە سزای له‌سێدارەدانی ٥٢٨ کەس سەپاندبوو، بەڵام ئەمرۆ ئاشکرایکرد کە له‌و ژماره‌یه ته‌نیا بڕیاری له‌سێدارەدانی بۆ ٣٧ کەسی پەسەند کردوە و ئه‌وانی دیكه به زیندانی هه‌تا هه‌تایی سزادراون.كۆتایی خۆی له‌وباره‌وه راده‌گه‌یه‌نێ.