Mohammed Baqi Hussein
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
ده‌وحه - AA
میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی، له یه‌كه‌م روونكردنه‌وه‌یدا له پاش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی كه‌نداو رایگه‌یاند: "رووبه‌ڕووی چاودێری و گه‌مارۆیه‌ك بووینه‌ته‌وه كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه."
له لێدوانێكیدا كه له كه‌ناڵی جه‌زیره بڵاوكرایه‌وه، ئالسانی له‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه‌ی كه‌نداو كه به پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان له‌لایه‌ن سعوودیه، میسر، ئیمارات و به‌حره‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیپێكرد، یه‌كه‌م روونكردنه‌وه‌ی دا.
میری قه‌ته‌ر گوتی: "رووبه‌ڕووی تووڕه‌كردن، بوختانێك بووینه‌ته‌وه كه پێشتر نه‌بووه، رووبه‌ڕووی چاودێری و گه‌مارۆیه‌ك بووینه‌ته‌وه كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه. ئه‌و كه‌مپینه‌ی رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوه. ئێمه له تاقیكردنهوهیهكداین و تیایدا سه‌ركه‌وتوو بووین".
- "ئاماده‌ی دیالۆگین"
ئالسانی جه‌ختیكرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئاماده‌ی دیالۆگن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه به‌مه‌رجێك له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌یان بێت.
میری قەتەر هه‌روه‌ها گوتی "کاتی ئەوە ھاتووە دانی باجی ناتەبایی سیاسیی نێوان حکوومەتەکان لەسەر گەلان رابگیرێت".
میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی بە ستایشەوە باسی لە هه‌ڵوێسته‌كانی تورکیا لەبەرامبەر قەیرانی کەنداو کرد و گوتی: "تورکیا لە ماوەیەکی کەمدا ئەو رێککەوتنە ھەماھەنگییەی کە لە نێوانماندا واژوو کرابوو خستە واری جێبەجێکردنەوە و بەم پێیەش پێداویستییە سەرەتاییەکانمانی دابینکرد. بۆ ئەمەش سوپاسی تورکیا دەکەین".