رۆما
رێكخه‌ری باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا فێدریكا مۆگرینی رایگه‌یاند كه له دواگۆڕانكارییه‌كانی به‌ریتانیا، پۆلۆنیا، ئیسپانیا و یۆنان پێویست به هه‌ستكردنی زیاتری ئه‌ورووپی هه‌یه.
په‌یمانگه‌ی كاروباری سیاسی ئیتاڵیا كه به یه‌كێك له ده‌زگاکانی گرنگی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت له رێوڕه‌سمێكدا خه‌ڵاتی باشترین كه‌سایه‌تی نوێنه‌رایه‌تیكردنی وڵاته‌كه‌ی له جیهان به مۆگرینی به‌خشی.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌ركۆماری پێشووی ئیتاڵیا جۆرجیۆ ناپۆلیتانۆ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و شانازی به مۆگرینی كرد و گوتی: "به هه‌ڵوێسته‌كان و ئه‌زموونه‌كانیه‌وه یه‌كه‌م ئه‌نجامه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه".
هاوكات مۆگرینی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ریتانیا، ئیسپانیا و پۆلۆنیا و كێشه‌كانی دارایی یۆنان و رایگه‌یاند كه بۆ دواڕۆژی ئه‌ورووپا رێگه نه‌ده‌ن راكێشان بكه‌وێته نێو وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌وانه‌ی دژی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌وه‌ستن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی پۆلۆنیا و ئیسپانیا پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامه‌كانیه‌تی و به‌م پێیه‌ش گوتی: "دواگۆڕانكارییه‌كانی به‌ریتانیا، و یۆنان پێویست به هه‌ستكردنی زیاتری ئه‌ورووپایی هه‌یه. دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌وه‌ی ئاواته‌كانی بێته‌جێ پێویسته له رێگه‌ی گۆڕانكاری به‌رده‌وام بین و په‌یوه‌ست بین به‌و پرۆژانه‌ی كه له‌لایه‌ن باوكه بوێرانهكانهوه ئه‌ورووپاوه دارێژراوه له‌مه‌ڕ گۆڕانكارییه‌كان. كولتووری ئه‌ورووپا هه‌مه‌چه‌شنه".
رێكخه‌ری باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له درێژه‌دا روونیشی كرده‌وه كه جاروبار به‌رامبه‌ر به چالاكییه‌كان داعش له عێراق و سووریا هێز به‌كار ده‌هێنرێت به‌ڵام ئه‌مه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات و گوتی: "هێزێك كه هیچ به‌زه‌یی له كه‌س نابێته‌وه ئایین بۆ وێرانكردن به‌كار ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر بۆ ره‌گی كێشه‌كه بگه‌ڕێینه‌وه و عێراق بۆ سه‌قامگیری و دیموكراسی بچێت و ئه‌گه‌ر له سووریا رێككه‌وتنی نیشتیمانی بێته ئاراوه ئه‌وه داعش شكست ده‌هێنێت".
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له سووریا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وام بێت ئه‌وه ته‌نها قوربانی و وێرانكاری زیاتر دێنێته ئاراوه و شاری پالمیرای سووریا وه‌ك نموونه‌یه‌ك خسته‌ڕوو و تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی دانوستان و رایگه‌یاند كه پێویسته رێگه‌چاره‌ی وا بێته ئاراوه كه هه‌موولایه‌ك رێكه‌وێت له‌سه‌ری و نموونه‌ی ئه‌مه‌ش له دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران له‌مه‌ڕ چه‌كی ناوه‌كی هاتووه‌ته ئاراوه.
مۆگرینی گوتیشی: "رووسیایهكی تۆراو له به‌رژوه‌ندی ئێمه‌دا نییه. له مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆردا به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شمان هه‌یه. ئه‌مه‌ش له ده‌رخستی چه‌كی كیمیاوی له سووریا، هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لیبیا ده‌بینرێت. له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا كه‌س ناتوانێك به بیرۆكه‌ی خۆی له جیهان شتێك ئه‌نجام بدات".
له كۆتایی قسه‌كانیدا جه‌ختی كرده سه‌ر كێشه‌كانی كۆچبه‌رانی ده‌ریای سپی و به‌م پێیه‌ش گوتی: "بێفراوانبوونی ئابووری و به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و مافه‌كانی مرۆڤ ناتوانرێت كێشه‌ی كۆچبه‌ران چاره‌سه‌ر بكرێت. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌فریقیا دوای سه‌رده‌می داگیركاری تێكچووه. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌فریقیا پێویستی به‌هاوكاریی ئێمه هه‌یه، ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه پێویستیمان به هاوكاریی ئه‌فریقیا هه‌یه و پێویسته هه‌ماهه‌نگی له نێوانمان دروست بێت".