ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سزای لەسێدارەدان لە جیهاندا، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر ئاماری سزای لەسێدارەدان و ئاماژەی بەوەداوە ساڵی ٢٠١٣، لە ٢٢ وڵاتدا لانیکەم ٧٧٨ کەس لەسێدارە دراون.
بۆ جێبەجێکردنی سزاکە، وڵاتی چین بە پلەی یەکەم هاتووە.
جۆز لویس، نوێنەری ڕێکخراوەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، لەسێدارەدان لەسەر پرسی سیاسی، لەسەرووی هەموو لەسێدارەکانەوەیە. ساڵی ٢٠١٣ هەریەکە لە وڵاتانی چین، ئێران، عێراق، سعودیە، ئەمریکا، سۆماڵ لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین سزای لەسێدارەدانیان ئەنجامداوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.