سەپاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ بەھۆی بوونی زانیاری پێویست لەسەر ھاتنی گرووپێکی چەکدار کە ھەوڵی ھێرشکردنە سەر ھاوڵاتییانیان دەدا؛ دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بۆ AA گوتی: "ھێزەکانی پۆلیسی ئەنبار بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆیان لەشاری فەلوجە دەرکرد لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێ."
باسی لەوەشکرد کە ئەو قەدەغەکردنەی ھاتوچۆ ئۆتۆمبیل و کەس و پایسکل و ماتۆڕەکانیش دەگرێتەوە.
سەرچاوەکە ھەروەھا گوتی: "ھۆکاری سەپاندنی ئەو دۆخە بەھۆی بوونی زانیاریی پێویست لەسەر ھاتنەناوەوەی گرووپێکی چەکدار بۆ نێو شارەکە بەمەبەستی ھێرشکردنە سەر ھاوڵاتییان و ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیەوەیە. سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکانی شارەکە ھەڵمەتێکی بەدواداگەڕانی بەرفراوانییان دەست پێکردووە و دەروازەکانی چوونە ناو شارەکە و دەرچوونیان کۆنترۆڵکردووە."