ھاتای
تا دێ ژمارەی ھەڵاتن لەسوریاوە بەرەو تورکیا زیاد دەکات، خەڵکی سوریا لەترسی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەناوچەی (رەیحانلی) سنووری وڵاتەکەیان جێ دەھێڵن و دەچنە ناو خاکی تورکیاوە.
بەشی زۆری ئەو ئاوارانە ئافرەت و منداڵن.
لەدوای گەیشتنیان بەتورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتە کۆمەک و خزمەتگوزارییان پێشکە دەکات.
لەلایەکی دیکە لەدوای کردنەوەی خاڵی سنووری (پێشخابوو) لەنێوان ناوچە کوردییەکانی سوریاو ھەرێمی کوردستانی عێراق، دەیان ھەزار کوردی سوریا پەڕینەوە بۆ ئەو ھەرێمەو لەکەمپەکاندا نیشتەجێ دەکرێن.
کاربەدەستانی ئەو خاڵە سنوورییە بۆ AA ئاشکرایانکرد رۆژانە زیاتر لە١٥٠٠ کەس لەسوریاوە دەچنە ھەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی قسەی بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم تا ئێستا ٢٠٠ ھەزار پەنابەری سوریا چوونەتە ھەرێمی کوردستان.