كەركووك - ھەژار رەشید
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك عەمید سەرحەد قادر لە كۆمەڵگەی قادسیەیە و گوندەكانی دەوبەری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "هاتووین بۆ پشكنینی ناوچەكە بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكان لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و هێزەكانی پۆلیسی تاوانەكان و تا ئێستا لەم ناوچەیە 14 كەسمان دەستگیر كردووە لەو ژمارەیەش 6كەسیان بڕیاری گرتنیان هەیە لەلایەن دادگاوە بەپێ ماددەی 4ی تیرۆر و ماددەی 406ی كوشتن".
ئەو فەرماندەیەی پۆلیس روونی كردووە کە "بەشێك لەو كەسانەی دیكەی دەستگیرمان كردوون گومانلێكراون و بەبێ رەزامەندی لەم ناوچەیە نیشتەجێبوون، جگە لەوانەیش ئۆتۆمبێلێك و هەندێك كەلوپەلی سەربازی دەستی بەسەردا گیرا و هەڵمەتەكەمان بەسەركەوتوویی كۆتایی پێهات".
كۆمەڵگەی قادسیە دەكەوێتە باشوری رۆژئاوای شاری كەركووكەوە بە دوری نزیكەی 20 كیلومەتر.