میونشن
لە پەراوێزی 51مین كۆنفڕانسی ئاسایشی جیهانی كە لە شاری میونشنی ئاڵمانیا بەڕێوەچوو سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی لەگەڵ راوێژكاری باڵای ئەڵمانیا ئەنجێلا مێركل كۆبووەوە. تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ھیچ زانیارییەك دەربارەی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراوە.
لە لایەكی دیكە جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جۆ بایدن، راوێژكاری باڵای ئەڵمانیا ئەنجێلا مێركل و سەرۆكی ئۆكراینا كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵیان سازكرد و وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی فرانك ئۆڵتەر شتانمایەر و وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا پاوڵۆ كیلیمكین بەشداریان لە كۆبوونەوەكان كرد.
لە كۆبوونەوەكاندا پرسی قەیرانی ئۆكراینا تاوتوێ كرا.