دیاربه‌كر
گوته‌بێژی پارتی ئازادی كوردستان مسته‌فا ئۆزچه‌لیك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كێك له هۆتێله‌كانی دیاربه‌كر رایگه‌یاند، پارتی ئازادی كوردستان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ده‌بێته به‌ردی بناغه و رۆڵێكی گرنگ له‌وباره‌یه‌وه ده‌بینێ.
ئۆزچه‌لیك راشیگه‌یاند كه پارته‌كان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد "لایه‌نگری" ده‌كه‌ن و به‌و مه‌به‌سته‌ش "پارتی ئازادی كوردستان له هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردن و كۆكردنه‌وه‌ی گشت ههوڵهكانە به روانگه‌یه‌كی فراوان له یه‌ك پارتدا."
ئۆزچه‌لیك روونیشیكرده‌وه كه "پارتی ئازادی كوردستان ناوی دامه‌زراوه‌یه‌كی ریشه‌داری ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه له‌سه‌ر ئاستی راستی و بیركردنه‌وه‌ی سیاسی ته‌واو، كه یه‌كپارچه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك."
راشیگه‌یاند كه له‌باره‌ی دامه‌زراندنی پارتی ئازادی كوردستان له ماوه‌ی 10 رۆژدا داواكاری یاسایی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.