مه‌درید
دادگای ده‌ستووریی ئیسپانیا به‌رهه‌ڵستی حكومه‌تی ئیسپانیای په‌سه‌ندكرد سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی كاته‌لۆنیا كه بڕیاربوو 9ی تشرینی دووه‌م له كه‌ته‌لۆنیا به‌ڕێوه‌بچێ، هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌و ریفراندۆمه‌ش له لایه‌ن هاوڵاتییانی كه‌ته‌لۆنیاوه ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا.
دوای بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ریفراندۆمه‌كه، هه‌زاران كه‌س له ناوچه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا به تایبه‌تی له به‌رشه‌لۆنه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی "یه‌ك هه‌نگاویش ناگه‌ڕێینه دواوه"یان ده‌گوته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باران ده‌باری به‌ڵام كهتهلۆنییهکان چوون به ده‌م بانگه‌وازی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه پشتیوانی ریفراندۆمه‌كه‌یان ده‌كرد، هاوكات ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران بۆ پاڵپشتی له ریفراندۆمه‌كه به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كرد.
لای خۆیه‌وه حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا په‌یامی "هیچ شتێك به‌سه‌ر نه‌چووه، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر نیازهكهمان"ی بڵاوكرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه گوتەبێژی حکومەتی کەتەلۆنیا فرانسیس هامس له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "یارییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووریی ئه‌و داخوازییه‌ی حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا به ره‌وا ده‌بینێ كه پیشكه‌شی ده‌كا، له‌و باوه‌ڕه‌داین هه‌ڵپه‌ساردنی رێفراندۆمهكهی 9ی تشرینی دووه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه."
هامس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه سەرۆکی کەتەلۆنیا ئارتور ماس له ماوه‌ی 2-3 رۆژی داهاتوودا له په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.