رێكخراوەكانی ھاوكاری مرۆڤایەتی پەنابەرە فەڵەستینیەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە غەزە UNRWA ئیدانەی راگرتنی ھاوكاری مرۆڤایەتیان بۆ پەنابەرانی كەمپی یەرموك لە دیمەشق كرد.
خۆپیشاندەران كە زۆربەیان گەنج و منداڵ بوون، لەبەردەم بارەگای UNRWA لە غەزە كۆبوونەوە. خۆپیشاندەران دەربارەی ئابڵۆقەی سەر كەمپی یەرموك دروشمی (لە ئابڵۆقەدانی غەزە بۆ ئابڵۆقەدانی یەرموك، من منداڵم دەزانم برسیەتی چیە، بەبرسیێتی جێمنەھێڵن) بەرزكردبۆوە.
رامی عەبدو چاڵاكوانێكی فەڵەستینیە لەو خۆپیشاندانە وەڵامی پرسیارەكانی ئاژانسی ئەنادۆڵوی دایەوە و كوتی: "قبوڵ ناكەین لە سنووری دەسەڵاتی UNRWA فەڵەستینیەكان لە برسان بمرن. قبوڵ ناكەین دەزگاكان خواردن نەنێرنە ناو سوریا." داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد بەرپرسیارێتی خۆی لەبەرامبەر پاراستنی فەڵەستینیەكانی سوریا بەجێ بگەینێ.
موستەفا گاڵبان كە یەكێكە لە خۆپیشاندەران دەڵێ ئامانجی ئەوانە گەیاندنی پەیامی پشتگیریە بۆ فەڵەستینیەكانی یەرموك.
بە گوێرەی ھەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریا كە بارەگاكەی لە لەندەنە، لە ھەینی رابردووەوە پێنج پەنابەری فەڵەستینی لە كەمپی یەرموك لە برسان گیانیان لەدەستداوە. ھێزەكانی سەر بە بەشار ئەسەد لە مانگی ئەیلول تا ئەمڕۆ رێگایان نەداوە خواردن بگاتە پەنابەرانی كەمپی یەرموك كە ژمارەیان ٥٠ ھەزار پەنابەرە.