ھەتای
ھاوکات ھێزە چەکدارەکانی تورکیا لە شارۆچکەی یایلەداخی پارێزگای ھەتای پێشوازیان لەم پەنابەرانە کرد و بە پاسێک رەوانەی ناوەندی تەندروستی بەمەبەستی کۆنترۆڵی تەندروستی کران.
کەسێکی بەڕەگەز تورکمان بەناوی عەبدولسەمەد کە لە شاری مووسڵەوە و لەگەڵ دوو منداڵەکەی ھەڵاتوون، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەوان لە ترسی ھێرشەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکەیان ھەڵاتوون و پەنایان بۆ تورکیا ھێناوە. لە پاڵ ئەمەشدا رایگەیاند کە ئەوان بە رێگەی خاکی سووریاوە ١٢ رۆژ لە رێگەدا بوون و ھاتوونەتە نێو خاکی تورکیاوە.
پزیشکێکی تورکمانی عێراقی کە بەھۆی ھەبوونی خزم و کەسە نزیکەکانی لە عێراق نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات رایگەیاند کە ئەوان ویستوویانە لە رێگەی عێراقەوە بۆ تورکیا بێن بەڵام نەیانتوانیوە بەم پێیەش خاکی سووریایان بەکار ھێناوە.