به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه به‌ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له ناوچه‌كه‌دا، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی بۆ رزگاركردنی گوندی به‌شیر (25 كیلۆمه‌تر دوور له باشووری كه‌ركووك) به چه‌كی قورس هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
هەروەها هه‌زاران میلیشیای توركمان به‌شداریان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كرد و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیش به ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی پاڵپشت بوون.
هاوكات سه‌رنجی ئه‌وه درا كه داعش به‌مه‌به‌ستی رێگریی له پێشڕه‌وی یه‌كه‌كانی سوپا، رێگاكانی مینڕێژ كردووه، به‌م هۆیه‌وه‌ش یه‌كه‌كانی سوپا به‌هۆشداری و هێواشی له دوای خاوێن كردنه‌وه‌ی رێگاكان له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئه‌رشه‌د ساڵحی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه "به‌هۆی راكردنی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه‌دا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌ئاسانی كۆتایی دێت و راشیگه‌یاند كه هێرشه‌کانی خۆكوژیی و رێگه‌کانی مینرێژكراو زۆر مه‌ترسیدران".
ساڵحی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای گشت رێگرییه‌كان له دوای چه‌ند سه‌عاتێكی دیكه گوندی به‌شیر رزگار ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیە و قه‌زاكانی كه‌ركووك، سه‌رحه‌د قادر رایگه‌یاند كه "هیچ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ریان نییه و ته‌نها پێویسته رێگه‌کانی مینڕێژكراو خاوێن بكرێنه‌وه".
فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له توزخورماتوو، ئه‌حمه‌د موراتلی رایگه‌یاند كه "ئه‌م به‌یانییه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ گوندی به‌شیر له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش پاك ده‌كرێته‌وه".
جێگه‌ی باسه گوندی به‌شیر له دوای كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق له حوزه‌یرانی ساڵی 2014، كه‌وتبووه ده‌ستی داعش.