Fahrettin İbrahim
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2018
به‌غدا - AA
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ركۆماری تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كه‌سایه‌تی شیعه عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت راسپارد.
پێویسته عادل عه‌بدولمه‌هدی له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی بناسێنێ.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌رده‌می سه‌ركۆماری جه‌لال تاڵه‌بانی، جێگری سهركۆمار و دواتر له كابینه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق بووه.