پەیامنیری ئاژانسی ئانادۆڵو لە رومادی دەڵێ سوپا و هێزە ئاسایشپارێزەکانی عێراق تەوقی شارەکەیان داوە و لە مزگەوتەکانی ئەو شارەوە، بانگەواز لە خێڵەکان دەکرێ تا بەرگریی لە گۆڕەپانی گربوونەوەکان بکەن.
سوپا و هێزە ئاسایشپارێزەکان ھەموو رێگاکانی گەیاندنیان بڕیوە بەتایبەت لە نێوان رومادی و فەلوجە.
شێخ عەبدولقادر نایل، گوتەبێژ بە ناوی گۆڕەپانی خۆپیشاندەران لە رومادی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:" شەڕ وپێکادانێکی توند لە نێوان شەڕوانە خێڵەکییەکانی رومادی و سوپا و هێزە ئاسایشپارێزەکانی عێراق سەری هەڵداوە. ئەوان دەیانەوێ دەست بگرن بەسەر گۆڕەپانی رومادی دا و خەڵکی ناڕازی خەفە بکەن. لەو شەڕەدا چەکی قورس و بچووک بە کاردێ."
هێشتا زیانە گیانییەکانی ئەو شەڕ و تێهەڵچوونەی نێوان شەڕوانانی خێڵەکی و سوپا و هێزە ئاسایشپارێزەکانی عێراق نەزانراوە.