د.رۆژ نوری شاوێس، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دەڵێ: پێویسته كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا بە وتووێژ چاره‌سه‌ر بكرێ ئه‌گینا كاریگه‌ری خراپی لێدهكهوێتەوە.
شاوێس لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ پەیامنێران وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.
ئەو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی وڵاتەکەی گوتی: "خوازیارم هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێ و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێ، دەمانەوێ دەرفەتێک بێته كایه‌وه كه ڕێخۆشكهربێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و ناکۆکییەكان."
لەمەڕ ده‌ستپێشخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ره‌وانه‌كردنی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا. شاوێس گوتی: "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دروست و زۆر باشه. هیوادارم حكومه‌تی عێراق وه‌ك لایه‌نی دووه‌م وه‌ڵامێكی باشی ده‌ست پێشخهرییەکە بداته‌وه."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.