ئەنقەرە
پارتی دیمكوراتی گەلان راگەیاندراوێكی لەمبارەیەوە بڵاو كردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە دوای سەردانەكەی حەفتەی رابردوو، رایانگەیاندبوو كە لە كاتێكی نزیكدا جارێکی دیکە سەردانی سەرۆكی زیندانیكراوی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان عەبدولڵا ئۆجەلان دەکەنەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە، قۆناغی ئێستای پڕۆسەی چارەسەر، رووداوەكانی لجێ و ھەندێ رووداوی دیکە وای كردووە بە شێوەیەكی پەلە ئەم سەردانە ئەنجام بدرێ. "بڕیارە شاندەكەمان بۆ تاوتوێكردنی ئەم بابەتانە لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان، سبەی سەردانی ئیمڕالی بكا."
شاندەکە بریتییە لە هەردوو جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا پەروین بوڵدان و ئیدریس بالوكەن و پەرلەمانتاری ھەدەپە سڕی سورەیا ئۆندەر.