Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2019
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له‌گه‌ڵ وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كۆبۆوه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران بڵاویکردەوە كه حەسەن روحانی پێشوازی كردووه له وه‌لید موعه‌لیم.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا روحانی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه سه‌قامگیری و ئاسایش باڵ به‌سه‌ر سووریادا بكێشێت، ره‌وشی سووریا ئاسایی ببێته‌وه و په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان. به بیریشی هێناوه‌ته‌وه كه دوای شۆڕشی ئێران په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌ستیان پێكردووه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیشدا له هه‌موو بواره‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وتر ده‌كه‌ن.
دوێنێ سێشەممە، وه‌لید موعه‌لیم گه‌یشته ئێران و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی ئێران، عه‌لی شه‌مخانی كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی زه‌ریف و موعه‌لیم-دا تاوتوێی لووتكه‌ی سۆچی له‌باره‌ی سووریا كرابوو كه له نێوان توركیا، رووسیا و ئێران ده‌به‌سترێت.