ئەنقەرە
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی بەدەپە پەروین بوڵدان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "بە ھۆی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھاوسەرۆکی بەدەپە لە دیاربەکر، کۆبوونەوەی فراکسیۆنی بەدەپە ھەڵوەشێنرایەوە."
پەروین بوڵدان گوتی: " بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تشرینی یەکەم لە دیاربەکر ھاوسەرۆکی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز بکات و دواتر بە ھۆی نەخۆشییەکەوە نەشتەرگەرییەکی بچووکی بۆ بکرێ، بۆیە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراکسیۆنی بەدەپە ھەڵوەشێندرایەوە."
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی بەدەپە رەتیکردەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەست لەکاربکێشێتەوە.