بەخدا
بەپێی بەیاننامەیەک کە لە نووسینگەی مالیکی دەرچووە و وێنەیەکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ٢٩ی ئەم مانگە لەسەر بانگھێشتی رەسمی جۆ باین جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، مالیکی سەردانی واشنتۆن دەکا و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لەپێشیانەوە قەیرانی سوریا تاوتوێ دەکا.
بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا چاوی بە باراک ئۆباما و جۆ بایدن بکەوێت و لە سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەیش لە واشنتۆن کۆڕێک لەبارەی بارودۆخی عێراق پێشکەش بکا.
دوو رۆژ لەمەوبەر کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما لە یەکی تشرینی دووەمی داھاتوو لە کۆشکی سپی پێشوازی لە نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکا.