هه‌ولێر
ئه‌مرۆ له هه‌ولێر به به‌شداری 787 ئه‌ندام كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستان، سێیه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست.
گوته‌بێژی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌یوه‌ند عومه‌ر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "كۆنگره‌كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌م كۆنگره زۆر بابه‌ت و پرسی گشتی تاوتوێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی ئهوگۆرانكارییه نێوخۆیانه‌ی حزب كه ئه‌ندامانی كۆنگره به‌لایانه‌وه په‌سه‌نده ده‌توانن وه‌ك راسپارده ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی بكه‌ن و پاشان ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه".
په‌یوه‌ند گوتیشی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی سیاسی و بڕیاردان هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به‌مافی چاره‌ی خۆنووسی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مه‌ش ده‌بێته جێی گفتوگۆ له كۆنگره‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گوێ له ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌گردرێت و بۆچوون و راسپارده‌كانیان وه‌رده‌گیرێت".
له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه ته‌نیا سروودی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لێدراو ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه هه‌ستانه سه‌رپێ ته‌نیا دڵشاد گه‌رمیانی نه‌بێت.
له كۆنگره‌كه جه‌خت له‌سه‌ر بوونی قه‌یران كرایه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، له ساته‌وه‌ختی ئێستا كه كوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابووری و بارودۆخی سیاسیش به‌ره‌و گۆڕانكاری ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها له وتاری ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه سڵاو نرا بۆ شه‌هیدان و قوربانیانی پێشمه‌رگه كه له شه‌ڕی داعشدا گیانیان به‌ختكردووه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی شه‌ڕی داعشی به شه‌ڕی سه‌پێنراو به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و دوژمنی ئایینی ئیسلام ناوزه‌د كرد.
ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره و كه‌رته‌كانیان به‌پێی ئه‌و خشته‌یه دراوه‌ته ئانادۆڵو:
سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی و هیتد. 62 ئه‌ندام 9%.
ئه‌ندامانی مه‌كته‌به‌كان، 43 رێژه‌ی 5%,
ئه‌ندامانی كارگێری و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌كان، 177 رێژه‌ی 23%,
رێكخستن و راوێژكاری 126 رێژه‌ی 16%.
ئافره‌تان= خوشكان. 158. رێژه‌ی 20%.
زانایان 47. رێژه‌ی 6%.
قوتابیان. 43 رێژه‌ی 5%.
راگه‌یاندن 57 رێژه‌ی 7%.
ناوه‌ندی بونیاد و په‌ره‌پێدان 25 رێژه‌ی 3%.
رێكخراوه پیشه‌یی و مه‌ده‌نییه‌كان 49 رێژه‌ی 6%.
كۆی گشتی 786 ئه‌ندام رێژه‌ی 100%.